هەفتەیەک لە هەرێمى کوردستان دەبێتە پشووى فەرمى
02:43 - 23/12/2020
"زەمەن"
بەهۆى جەژنەکانى سەرى
ساڵ و لەدایکبوونى حەزرەتى مەسیح، هەفتەیەک لە هەرێمى کوردستان دەبێتە پشووى
فەرمى.
سەرچاوەیەکى لە
ئەنجومەنى وەزیران تایبەت بە دیجیتاڵ میدیاى "زەمەن"ى راگەیاند، ھەفتەی
داھاتو لە رۆژى یەکشەممە، ٢٠٢٠/١٢/٢٧ تا یەکشەممەی داھاتوتر ٢٠٢١/١/٣، لە سەرجەم دام
و دەزگا حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دەبێتە پشووى فەرمى.
وتیشى، پشووەکە بەهۆى
جەژنى سەرى ساڵ و لەدایکبوونى حەزرەتى مەسیحە و هەموو هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.