کوردستان

پێشمەرگەیەک لە سنورى بازیان کوژرا

04:15 - 04/12/2020 1559 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ کەسێک کە پیشەى پێشمەرگەیە لە گوندێکى سنورى ناحیەى بازیانى سەر بە پارێزگاى سلێمانى لەسەر کێشەى زەوى و زار کوژرا و بکوژەکەش کەسى نزیکى خۆیەتى.

 

ئیسماعیل ئەمین، بەڕێوەبەرى بنکەى تەندروستى بازیان بە دیجیتاڵ میدیاى "زەمە ن"ى راگەیاند، کاتژمێر یەکى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ تەرمى کەسێک بە ناوى (م. ع) خەڵکى گوندى (زێکە)ى سەر بەناحیەى بازیان، گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەیان کە نزیى ١٠ فیشەکى پێوەبووە و ئەوانیش رەوانەى سلێمانیان کردووە.

 

وتیشى بکوژەکە، خزمى کوژراوەکەیە و لەسەر کێشەى کۆمەڵایەتى و زەوى زار کێشە کەوتۆتە نێوانیان.

 

بەپێى زانیارییەکانى "زەمەن" کوژراوەکە پیشەى پێشمەرگە بووە.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement