به‌شێك له دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێی سلێمانی ئازادنه‌کراون
11:01 - 04/12/2020
"زەمەن"
تاوه‌كو ئێستا، به‌شێك له دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێی سلێمانی ئازادنه‌کران و به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ماونه‌ته‌وه.
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ''زه‌مه‌ن''، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێی سلێمانی ده‌ستگیركران تاوه‌كو ئێستا به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ماونه‌ته‌وه و ئازادنه‌كراون.
دوێنێ، دژی دواكه‌وتنی موچه و بۆ داواكردنی باشتركردنی دۆخ و گوزه‌رانی ژیانیان، به‌شێك له هاوڵاتیان و مامۆستایانی سلێمانی خۆپیشاندانیان كرد دواتر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگرییان لێكرا و چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد.
رێگریی و ده‌ستگیركردنی چه‌ند خۆپیشانده‌رێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه به‌شێك له كه‌سایه‌تی و حزبه‌كان راگه‌یه‌نراویان بڵاوكرده‌وه.