ئەدهەم بارزانی: كوردستان چیتر بەرگەی بێچارەسەر هێشتنەوەی بابەتەكان ناگرێ
10:36 - 04/12/2020
"زەمەن"
ئەدهەم بارزانی، له په‌یامێكدا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی له سلێمانی روویدا جێگای هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنێكی جدییه و كوردستان چیتر بەرگەی بێچارەسەر هێشتنەوەی بابەتەكان ناگرێ.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان له سلێمانی و دروستبوونی ئاڵۆزی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، ئەدهەم بارزانی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ''پێویسته زور به ڕاشكاوی په‌نجه بخرێته سه‌ر راستیه‌كان و به روونی هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ میلله‌ت بكرێت.''
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌رێزان ، ئازیزان
به پێی هه‌موولێكدانه‌وه‌یه‌ك كوردستان له بارودۆخێكی یه‌كجار هه‌ستیاردایه ، كه له‌وانه‌یه زیادتر له‌وه چیتر به‌رگه‌ی بێچاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان نه‌گرێ .
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سلێمانی رویدا جێگای هه‌ڵوێسته له سه‌ر كردنێكی جدییه.
پێویسته زور به ڕاشكاوی په‌نجه بخرێته سه‌ر راستیه‌كان و به روونی هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ میلله‌ت بكرێت .
براتان
ئه‌دهه‌م بارزانی
ئەندامی سەرکردایەتی پارتی