1202 کوردستان

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بە رێکەوت

09:49 - 03/12/2020

  "زەمەن" 


شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، بەرەو بەغدا بەرێکەوت.

ئەمشەو، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم و هەریەک لە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا، بەرەو بەغدای پایتەختی عێراق بەرێکەوت.

بڕیارە ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق لەبارەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم و تاوتوێکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ بکەن.

چونی شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە کاتێکدایە، پێشتر، زیاتر لە شەش جار شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەبارەی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە.

لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم پەرلەمانی عێراق بەبێ رەزامەندیی کورد پرۆژەیاسای قەرزی بۆ کورتهێنانی بودجە پەسندکرد و ئەوش کاردانەوەی لێکەوتەوە. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن