یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە
05:35 - 29/11/2020
"زەمەن"
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، دواى کۆتایی هاتنى کۆبونەوەى ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن، راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوەو رایگەیاند، حكومه‌ت زۆر بێ باك و خه‌م سارده و هیچ رێگا چاره‌یه‌كی جدی ناگرێته به‌ر بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه ترسناكه.
ئه‌مڕۆ، ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، بۆ قسەکردن لەسەر بارزدۆخى هەرێمى کوردستان کۆبوەوە.
لە راگەیەنراوى کۆتایی کۆبونەوەکەدا هاتووە، "هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم و رێككه‌وتنی ته‌واو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی بودجه‌ی پێویست بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆران به شێوه‌یه‌كی مانگانه به‌بێ هیچ جۆره لێ بڕین و دواخستنێك".
لە بەشێکى تر‌ى راگەیەنراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، "حكومه‌ت زۆر بێ باك و خه‌م سارده و هیچ رێگا چاره‌یه‌كی جدی ناگرێته به‌ر بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه ترسناكه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نه‌بوونی ئیراده‌ی راسته‌قینه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
دەقى راگەیەنراوەکە:
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:
حكومه‌ت زۆر بێ باك و خه‌م سارده و هیچ رێگا
چاره‌یه‌كی جدی ناگرێته به‌ر بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه ترسناكه.
راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 29/11/2020 ئه‌نجومه‌نی
جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین
محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ساز
كرد بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی نه‌خوازراوی هه‌رێم و پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوای
ده‌رچوونی یاسای قه‌رز و راگرتنی شایسته داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
پێی ناوه‌ته دۆخێكی دژواره‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت زۆر بێ باك و خه‌م سارده
و هیچ رێگا چاره‌یه‌كی جدی ناگرێته به‌ر بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه ترسناكه..
ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نه‌بوونی ئیراده‌ی راسته‌قینه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و
شكستی سیسته‌می حوكمڕانیه له‌م هه‌رێمه‌دا..
له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی
كوردستان به پێویستی ده‌زانین هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵه‌كانی
بخاته گه‌ڕ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم و رێككه‌وتنی ته‌واو له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی عێراق له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی بودجه‌ی پێویست بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی
فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆران به شێوه‌یه‌كی مانگانه به‌بێ هیچ جۆره لێ بڕین و
دواخستنێك .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه یه‌كگرتووی
ئیسلامی كوردستان هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی بخاته كار بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه
دژواره و له‌و پێناوه‌دا هه‌موو رێ وشوێن و میكانیزمێكی پێویست ده‌گرێته به‌ر له‌گه‌ڵ
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ر به
گشتی.