ئەو گۆڕانکارییانە چین کە بەسەر جەستەدا دێن ئەگەر بە ئاوی سارد یان گەرم خۆت بشۆیت؟
12:56 - 29/11/2020
زەمەن-تەندروستی
لە وەرزی زستاندا ڕەنگە هەموومان دەرفەتی ئەوەمان نەبێت بە ئاوی گەرم خۆمان بشۆین، بەڵام ئەگەر بە ئاوی سارد خۆمان بشۆین چی ڕوودەدات؟، ئایا سودەکانی خۆشۆردن بە ئاوی سارد و گەرم جیاوازە؟ لێرەوە زانیارییە تەندروستییەکان سوودی هەردووکیان دەخانەڕوو لەوانە:-
سوودی خۆشتن بە ئاوی گەرم :
- ماسولکەکان خاو دەکاتەوە
- ماندوویی ئەرەوێنێتەوەو کەمی دەکاتەوە
- سەرئێشە کەم دەکاتەوە
- ئاوساوویی کەم دەکاتەوە
- ستریس و قەلەقی کەم دەکاتەوە
- لەکاتی ئەنفلونزاو پەتا دا لوت گیران کەم دەکاتەوە
- پێست پاک دەکاتەوە لە ماددە ژەھریەکان
- پێست ڕۆشن دەکاتەوە
سوودی خۆشتن بە ئاوی سارد :
- کۆئەندامی بەرگری لەلەشدا بەھێز دەکات
- تەرکیز و ووریایی زیاد ئەکات
- لە سەرمابوون وپەتا ئەمانپارێزێت
- لەخەمۆکی دوورمان ئەخاتەوە
- سووتانی چەوری و ئۆکسیدەیشن لەلەشدا زیاد ئەکات
- مێشک ھێوور دەکاتەوە
- پێست تووند دەکاتەوە
- وەرینی قژ کەم دەکاتەوە