ئارام شەیدا بۆ یەکەمجار وێنەی دایکی بڵاوکردەوە
12:26 - 29/11/2020
زەمەن-لایف ستایل
گۆرانیبێژی میللی ئارام شەیدا بۆ یەکەمجار وێنەی دایکی بڵاوکردەوەو پێی
دەڵێت"زامی کۆچت هەرگیز ساڕێژ نابێت".
لەرێگەی ئەکاونتی خۆی لە ئینستاگرام، گۆرانیبێژی میللی ئارام شەیدا
وێنەیەکی دایکی بڵاوکردەوەو لەسەری نووسیویەتی" ١١ ساڵ بە سەر
کۆچتدا تێپەڕی ١١ چرکە لە یادم نەکردویت، دایە گیان زامی کۆچەکەت ھەرگیز ساڕێژ نابێ خودا لێت خۆش بێ، جێت بەھەشت بێ ڕۆحت شاد بێت".
ئارام شەیدا یەکێکە
لە گۆرانیبێژە میللیە ناودارەکانی کوردستان و ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە کاری هونەری دەکات، بەڵام زیاتر
بەشداری ئاهەنگ و دانیشتنەکانی شەوانە دەکات.