نیشانه‌كانى كه‌مى ڤیتامین "B" چین؟
11:50 - 29/11/2020
زەمەن-تەندروستی
ڤیتامینه‌كان به گشتی بوونیان بۆ له‌ش گرنگه نه‌بوون یان كه‌مى هه‌ركامیان ده‌بێته گرفتى ته‌ندروستى، ڤیتامین B یه‌كێكه له ڤیتامینه گرنگه‌كانى له‌ش كه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی توانای بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست بیرچوونه‌وه‌وه ده‌ناڵێنن.
زاناكان به پێویستی ده‌زانن ڕۆژانه گرنگییه‌كی زۆر به خواردنی ئه‌و خۆراكانه بدرێت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین B و ترشی فۆلیك و ڕۆژانه له ژه‌مه خۆراكییه‌كاندا بونیان هه‌بێت.
نیشانه‌کانی که‌مبوونی ڤیتامین B له جه‌سته‌دا چین؟
1- روتانەوەی قژ
2- ھەمیشە بێتاقەتى و بێزارى
3- رەنگی روخسار زەرد ده‌بێت
4-تەنگەنەفەس له توشبوواندا زیاد دەبێت
5- لەبیرچونەوە زیاتر ده‌بێت
6- کێش له‌س به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داده‌بەزیت
ئەو خواردنانی کە ڤیتامین "B" تێدایه :
شیر و بەرھەمەکانیەتی، رۆژانە پێویستە بخورێت چونکە دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و پرۆتین و ڤیتامین بی، ئەگەر شیر بە رۆژابە بخۆیت دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی رێژەی ڤیتامین بی.
زەردێنەی ھێلکە : پارێزگاری لە لەش دەکات لە کەمی ڤیتامین بی ، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی ١٢ پارێزگاری لەش دەکات لە ئەنیمیای خوێن.
گۆشتی سور: رێژەیەکی زۆری ڤیتامین بی تێدایە.
له چه‌ندین خۆراكى تردا ڤیتامین "B" هه‌یه وه‌ك میوه و سه‌وزه جۆربه‌جۆره‌كان و پاقله‌مه‌نیه‌كان، هه‌روه‌ها ماسی و قارچك و چه‌ره‌ساته‌كان.