پزیشکێك به وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می خوێندنه‌وه نامەیەک بۆ وەزیری ته‌ندروستی دەنێرێت
11:50 - 29/11/2020
"زەمەن"
ئارام حەسەن عەبدولڕەحیم،
پزیشکی پسپۆڕی تیشک لە نەخۆشخانەی گشتیی بلێ، به وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می خوێندنه‌وه
نامه‌یه‌ك بۆ سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌نێرێت.
له نامه‌كه‌دا كه
ئاڕاسته‌ی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێری
كردووه، نووسیوویه‌تی " لەڕێی ئەم پۆستەوە ڕایدەگەیەنم کە جگە لە
مووچە، هیچ سەرچاوەیەکی تری داهاتم نییە. حاڵی حازر، پارەی بەنزینم نییە پێی بچمە
دەوام. بۆیە، لێرەوە ڕایدەگەیەنم، ڕۆژی چوارشەممە ناچمە دەوام. ئامادەم هەموو بەرپرسیارییەتییەکی
ئەم بڕیارەم هەڵگرم".
ئه‌و پزیشكه وێنەیەکی
خۆی و وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هه‌ولێری، كه هی ئه‌و كاته‌یه
كه پێكه‌وه خوێندكار بوون وه‌ك هاوپێچی نامه‌كه بڵاوكردوه‌ته‌وه.
ئه‌م نامه‌یه به‌هۆی دابه‌شنه‌كردنی موچه‌وه‌یه، زیاتر له 45 رۆژ
به‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 9 تێپه‌ڕیوه، تا ئێستا واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی
مانگی 10 دیار نیه.