ڤیدیۆ.. سومەیە باس لەو زللە دەکات کە بەهۆیەوە 24 رۆژ بێ هۆش بووە
09:54 - 29/11/2020
زەمەن-لایف ستایل
خانمە پێشکەشکار سومەیە گۆران دەڵێت، "زللەیەکیان لێدام 24 رۆژ لە
نەخۆشخانە کەوتم".
ڤیدیۆی وتەیەکی خانمە پێشکەشکار سومەیە گۆران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بڵاوبۆتەوەو تێیدا دەڵێت، کە منداڵ بووە زللەیەکیان لێداوە و بەهۆیەوە 24 رۆژ لە
نەخۆشخانە بێ هۆشبووە.
لە ڤیدیۆکەدا سومەیە هۆکاری زللە لێدانەکەی باس نەکردووە.
.سومەیە گۆران لەساڵی 1998 لەدایک بووەو یەکێکە لە پێشکەشکارەکانی
کەناڵی کوردماکس شۆو و هەواداری تایبەت بە خۆی هەیە.