له مه‌ودوا هه‌ر پیاوێك ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ر كچان و ژنان ده‌خه‌سێنرێت
12:57 - 27/11/2020
"زەمەن"
له‌مه‌ودوا له
پاكستان هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ر كچان و ژنان سزای خه‌ساندنی به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت،
ئه‌وه‌ش به‌پێی پرۆژه‌یه‌ك كه عمران خان سەرۆکی وەزیرانی ئه‌و وڵاته ره‌زامه‌ندی
له‌سه‌ر داوه.
رۆژنامەی "زە سەن"ی
بەریتانی، بڵاویكرده‌وه عیمران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستانه لە کۆبوەنەوەیەکی حكومه‌ته‌كه‌یدا
رەزامەندی لەسەر پرۆژە یاسایه‌ك نیشانداوە، كه رێگه ده‌دات به‌وه‌ی ئەو کەسانەی
تاوانی دەستدرێژی سێکسییان بۆسەر ژنان بەسەردا ساغ دەبێتەوە، سزای "خەساندن"یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت.
عیمران خان ده‌ڵێت: ئەو
ژنانەی کە لە تاوانی دەستدرێژی سێکسی رزگاریان بووە، دەتوانن بەبێ ترس سکاڵایی یاسایی
لەسەر دەستدرێژیکاران تۆمار بکەن و پشیتوانی حكومه‌تیشی بۆ ده‌ربڕین.
له ماوه‌ی رابردوودا
رایگشتی پاكستان تووشی شۆك بوو، به‌هۆی رفاندن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر دایكێك و كچه
چوار ساڵانه‌كه‌ی، كه به‌ڵێنی كاركردن به دایكه‌كه درابوو، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته
به ده‌ستبه‌سه‌ری هێڵدرانه‌وه.
به‌پێی یاساكه
نوێكه، كاری خه‌ساندنه‌كه لە رێگەی پێدانی
دەرمان و تێکەڵەی کیمیایی خەساندنەوە ده‌بێت، تۆمەتبار ناچار دەکرێت لە کاتی
بەندکردندا ئەو پێکهاتانە بخۆن، کە بەهۆیەوە توانای منداڵ خستنەوەیان نامێنێت و
دەخەسێنرێن.
بەپێی یاسای پاكستان
ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر كچان و ژنان، سزای ٢٥ ساڵ زیندانی یاخود له
سێداره ده‌درێن.