سه‌رچاوه‌یه‌ك: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ مەحمود سەنگاوی دەرچوو
04:46 - 25/11/2020
"زەمەن"
بەتۆمەتی
روخاندنی خانوی عەرەبەکان لە جەلەولا، دادگای ناحیەکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ
مەحمود سەنگاویی و چەند بەرپرسێکی تری کورد و عەرەب دەرکرد، ئه‌وه‌ش به‌پێی
میدیایه‌كی ناوچه‌ی گه‌رمیان، به‌ڵام نوسینگه‌كه‌ی ره‌تیده‌كاته‌وه.
رادیۆی ده‌نگ له
گه‌رمیان كه رادیۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆیه له زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداره‌وه لە
جەلەولا بڵاویكرده‌وه، ئەندامانی عەشیرەتی کرویی لە جەلەولا، سکاڵایان لەسەر
ژمارەیەک بەرپرس تۆمارکردوە بە تۆمەتی روخاندنی خانوەکانیان لە دوای رزگارکردنی
ناحیەکە لە دەستی داعش.
بەوتەی ئەوان،
بەرپرسەکان بڕیاردەر و بەرپرس بوون لە پرۆسەی روخاندنی ئەو خانوانە کە بە زۆریی لە
گەڕەکی تەجنید بوون.
سەرچاوەکە
رونیکردەوە لەسەر ئەو سکاڵایە، دادگای جەلەولا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مەحمود
سەنگاویی فەرماندەی محیوەری پێشمەرگەی گەرمەسێر و مەردان چاوشین فەرماندەی
پێشمەرگە لە حەمرین و یەعقوب لھێبی بەڕێوبەری ناحیەی جەلەولا و برایەکی بەناوی
تەھا.
"زه‌مه‌ن" په‌یوه‌ندیكرد
به نوسینگه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوییه‌وه، ئه‌وان ره‌تیانكرده‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن
ده‌رچووبێت و وتیان دۆسیه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه له دادگای جه‌له‌ولا هه‌یه.
نوسینگه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی، ئاماده‌نه‌بوو رونكردنه‌وه‌ی زیاتر بدات.
کروییەکان کە
عەشیرەتێکی عەرەبن، بەوە ناسراون زۆر دژایەتی کورد و تەنانەت عەرەبیش لە ھۆزەکانی
تر دەکەن، لە پاش پرۆسەکانی تەعریب لە سنوری جەلەولا گیرساونەتەوە، لە سەردەمی
رژێمی بەعس دا لە ریزەکانی بەعس دا چالاک بون و ئێستاش لە ریزەکانی حەشدی شەعبی
دان.