مستەفا کازمى 24 بەرپرسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقى لە پۆستەکانیان دورخستەوە
09:37 - 23/11/2020
514 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
بە بڕیارى مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، 24 بەرپرسی و سەرۆکی لقەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پۆستەکانیان دورخرانەوە و پۆستی دیکەیان لە دام و دەزگاکانی تردا پێدرا.
بەپێى نوسراوەکە، هاوڕێ تۆفیق محەمەد سەرۆکى لقی کۆمسیۆنی سلێمانی، یەکێکە لەو کەسانەى لە پۆستەکەى دوورخراوەتەوە.
لە نوسراوەکەدا، سەرۆک وەزیرانى عێراق، ئەو پۆستانەى دیاریکردووە کە بەرپرسە دوورخراوەکانى کۆمسیۆن وەریدەگرن.
