په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ به‌غدا هه‌وڵێكی نه‌زۆكه‌و سه‌رناگرێت
11:50 - 21/11/2020
"زه‌مه‌ن"
په‌رله‌مانتارێكی
فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌غدا رایگه‌یاند كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی
فه‌رمانبه‌ران بۆ به‌غدا هه‌وڵێكی نه‌زۆكه‌و سه‌رناگرێت.
د.به‌هار مه‌حمود
ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌ڕله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌وڵی ئه‌و ژماره په‌ڕله‌مانتاره‌ی
ده‌یانه‌وێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بگوازنه‌وه بۆ به‌غدا ده‌ڵێ"پرۆژەی دابەشکردنی
مووچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە ، لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ ئەو هاوکارانەم کە ئەو هەوڵە دەدەن، بەڵام من وەک کەسێکی یاسایی پێم وایە ئەم هەوڵە نەزۆکە و سەر ناگرێت چونکە :
١- بە پێی ماددەکانی ١١٧ و١٢١ ی دەستور
بابەتی مووچە کاری حکومەتی هەرێمە .
٢-ئەم بابەتە لەبەرئەوەی بابەتێکی داراییە
پەرلەمان ناتوانێت بە بێ ڕەزامەندی حکومەت بڕیاری لێ بدات واتە دەبێ حکومەت ڕازی بێت
بەم هەنگاوە، ئایا حکومەتی مەرکەزی لەم کاتی قەیرانە داراییەدا ڕازی دەبێت مووچەی
فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکات بەبێ هیچ موقابلێک لە حکومەتی هەرێمەوە؟ بەبۆچونی
سادەی ئێمە حکومەت ئامادەی کارێکی لەو جۆرە نیە چونکە لە لایەک بڕی پارەکە زۆرە
ناتوانێت بەبێ تەسلیم کردنی داهاتی هەرێم ئەو خەرجیە لەخۆی بگرێت، لە لایەکی تریشەوە
ئەم هەنگاوە پێچەوانەی ماددەی ٧ ی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی داراییە کە ئەنجامدەرەکەی
تووشی سزای یاسایی دەکات .
٣- حکومەتی مەرکەزی تعامل لەگەڵ حکومەتی هەرێم
دەکات لەو بابەتەدا، وە دڵنیام حکومەتی هەرێم بە هەنگاوێکی لەو جۆرە ڕازی نابێت
به‌هار مه‌حمود
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه هیواداره ئه‌و هه‌ڵه‌بێت له بۆچونه‌كه‌ی و "ئەم هەنگاوەی هاوڕێکانم سەر بگرێت" .
وتیشی" باشترین و ڕاستترین هەنگاو فشار کردنە
لەسەر حکومەتی هەرێم تا داهاتەکان بە پێی یاساکە تەسلیم بکات و لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی
ڕێککەوتن بکات تا ببێتە سەرەتایەک بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢.٢١ ".
چه‌ند رۆژێكه به ده‌یان واژۆی په‌رله‌مانتارانی كورد‌و عه‌ره‌ب كۆكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه دابه‌ش بكرێت، پرۆژه‌كه تا ئه‌مڕۆ قۆناغی گرنگی بڕیوه‌و به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.