له‌مه‌ودوا ١٥٠ سەربازی هۆڵەندی فڕۆکەخانەی هەولێر ده‌پارێزن
08:46 - 21/11/2020
"زەمەن"
بڕیاره له مه‌ودوا
هێزێكی سوپای هۆڵه‌ندا، پارێزگاری له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بكه‌ن.
بەپێی تویتێک کە جێفری ڤان لیوێن راوێژکاری
مارک رووته، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، نوسیویەتی و «زەمەن» چاودێری کردووە، ئەمڕۆ
حکومەتی ئه‌و وڵاته بڕیاریدا ١٠٠ بۆ ١٥٠ سەرباز لە باکوری عێراق جێگیر بکات بۆ
پاراستنی فڕۆکەخانەی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا.
جێفری ڤان لیوێن راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا،
سەرەڕای بڵاوکردنەوه‌ی هەواڵەکە نوسیویەتی ئەم هێزە بەشێکە لە هەوڵەکانی هاوپەیمانی
دژ بە داعش لە ناوچەکەدا.
جێگیركردنی ئه‌م هێزه
دوای ئه‌وه‌دێت، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر، هێرشێكی موشه‌كی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی
هه‌ولێر و بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه، به‌ڵام هێرشه‌كه زیانی
لێنكه‌وته‌وه.