تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زه‌رده‌چه‌وه له هه‌رێم سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێنا
07:44 - 21/11/2020
"زەمەن"
ئازاد محه‌مه‌د، جوتیاره شاره‌زاكه‌ی هه‌رێمی
كوردستان كه له هه‌ڵه‌بجه داده‌نیشێت سه‌ركه‌وتنی چاندنی زه‌رده‌چه‌وه‌ی راگه‌یاند.
ئازاد محه‌مه‌د، به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند: ئەمڕۆ بەشێک لەو زەردەچەوەیەی دەرهێناوه كه زیاتر له دوو ساڵه بەردەوام
هەوڵی له‌گه‌ڵ داوه.
وتیشی: چوار سهلكم
كه له ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا هێناوه ئێستا 50 مه‌ترم پێگرتووه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش
زیادبكه‌م له دوایشیدا به‌شی چه‌ند جوتیارێكی دهستڕهنگینی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی
كوردستان بده‌م تا ئه‌وانیش تاقیبكه‌نه‌وه.
چاندنی زه‌رده‌چه‌وه‌ش وه‌كو پرۆسه‌ی چاندن و به‌رهه‌مهێنانی سێوی بن
ئه‌رز وایه، ئازاد محه‌مه‌د، وتی: ساڵ و نیوێك له ژێر خاكدا ده‌یهێڵمه‌وه و ئینجا
ههڵیدهكهنم واته له مانگی شه‌شدا، ئیتر دوو ئه‌وه‌نده به‌ر ده‌دات.
له‌باره‌ی زه‌وی گونجاو بۆ زه‌رده‌چه‌وه، جوتیاره نمونه‌ییه‌كه
وتی: شوێنه‌كه قوڵ بێت هه‌تا ژێرهكهشی بۆش و قوم بێت زیاتر په‌ل ده‌كوتێ و به‌رهه‌می
زیاتر ده‌بێت.
له باره‌ی قۆناغه‌كانی دواتریشه‌وه، ئازاد محه‌مه‌د، رونیكرده‌وه
چۆن هه‌نجیر وشك ده‌كرێته‌وه ئه‌میش ده‌كرێت به دوو له‌ته‌وه و له‌سه‌ر تهیكهیهك
داده‌نرێت و تا وشك ده‌بێت دواتر دهیدرێت له ڕنه یان به ئامێری دیكه ده‌هاڕدرێت.
ئازاد محه‌مه‌د، جه‌ختیكرده‌وه زه‌رده‌چه‌وه بەتەواوی گونجاوە بۆ خاک و ئاوی کوردستان و وتی: سوێند
به خوا هه‌فته‌یه‌ك به ده‌سته‌وه لێنابێته‌وه هێنده نایابه.
زەردەچەوە به‌زۆری لە باشووری ڕۆژاوای ھیندستان دەڕوێت، ھەروەھا لەھەر ژینگەیەکی تری زەوی دەڕوێت، ئەگەر بێت و لە پلەی گەرمیی نێوان ٢٠ پلەی سلیلیزی بۆ ٣٠ پلەی سلیلیزی بێت لەگەڵ لێزمە بارانی بەردەوام.
زه‌رده‌چه‌وه، یه‌كێكه له جۆره‌كانی
به‌هارات و له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی چه‌ند خۆراكێكی جیاوازدا به‌كار ده‌هێنرێت و تام
و بۆنێكی جیاوازی پێ ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین سودی ته‌ندروستی هه‌یه.
زه‌رده‌چه‌وه یه‌كێكه له باشترین
پێكهاته خۆراكییه‌كان و به به‌هێزترین دژه پیربوون و دژه ئۆكسان و دژه هه‌وكردن
ناسراوه و له‌كاتی خواردنی ژماره‌یه‌كی زۆر سوودی ته‌ندروستیمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت،
هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كانی جه‌سته، به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی
دژ به هه‌وكردن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جه‌سته‌مان ده‌پارێزێت و ته‌ندروستیمان باش
ده‌كات.
هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به
نه‌خۆشییه‌كانی مێشك كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌كاتی خواردنی چالاكی مێشك زیاد ده‌كات و
وا ده‌كات له مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه پارێزراو ده‌بین، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا پێكهاته‌ی دژه شێرپه‌نجه‌ی تێدایه كه ڕێگه له گه‌شه‌كردنی ئه‌و
خانه مه‌ترسیدارانه ده‌كات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوود به خانه‌كانی
مێشك ده‌گه‌یه‌نێت، سوودی زۆریشی ده‌بێت له پاراستنمان بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی
ئه‌لزه‌هایمه‌ر "له‌بیرچوونه‌وه"، هه‌روه‌ها زه‌رده‌چه‌وه پرۆتینه
سوودبه‌خشه‌كان دروست ده‌كات كه جه‌سته چالاك ده‌كات.