هاوڕێیهك: فرسهت سۆفی قهرزداری خانووهكهی بوو
01:42 - 21/11/2020
"زەمەن"
نادر رۆستی هاوڕێی پارێزگارى کۆچکردووى هەولێر ئاشکرایكرد كه؛ فرسەت سۆفی ساڵى رابردوو خانویەکى کڕی، هەرچەند سیارەکەشی فرۆشت بۆ قەرزى خانووەکەى
بەڵام هەموو قەرزەکەى پێنەدرایەوە و بە قەرزارى کۆچی دواییکرد.
نادر رۆستى وتەبێژى
دەستەى گەشت و گوزارى هەرێم كه وهك خۆی دهڵێ هاوڕێى نزیكی فرسەت سۆفی پارێزگارى کۆچکردووى هەولێره ههندێك زانیاری نوێی بۆ "زهمهن" ئاشكراكردوو وتی، "ئەو خانووەی ماڵی پارێزگاری هەولێر دکتۆر فەرسەت سۆفی تێدایە،
بەر لە ساڵ و نیوێک کڕیویەتی، بەڵام پارەی تەواوی نەبوو بیدات بە خاوەنەکەی،
هەرچەند ئۆتۆمبێلەکەشی فرۆشت بۆ قەرزی خانوو، بەڵام نەیتوانی تەواوی قەرزەکەی بداتەوە،
بۆیە بەشێک وەک قەرز لەسەری ماوەتەوە و ئێستاش قەرزەکەی نەداوەتەوە".
دەشڵێت، "لە کاتێک زیاتر
لە سالێکە پارێزگاری هەولێرە و دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەبووە، جگە لە پۆستی پارێزگار چەندین پۆستی دیکەی گرنگی هەبووە، کە دەیتوانی ژیانی
تایبەتی خۆی وەک هەموو بەرپرسێک خۆش گوزەران بکات و چەندان خانوو و سیارەی هەبێت،
بەڵام خاوەنی یەک سیارەی تایبەتیش نییە کە کوڕەکەی هاتوچۆی قوتابخانەی پێ بکات".
دەقی نوسینەکەى نارد
رۆستى:
دکتۆر فەرسەت باوکی هەژاران بە قەرداری کۆچی
کرد
ئەو خانووەی ماڵی پارێزگاری هەولێر دکتۆر فەرسەت
سۆفی تێدایە، بەر لە ساڵ و نیوێک دکتۆر فەرسەت کڕیویەتی، بەڵام پارەی تەواوی نەبوو
بیدات بە خاوەنەکەی، هەرچەند سیارەکەشی فرۆشت بۆ قەردی خانوو، بەڵام نەیتوانی تەواوی
قەردەکەی بداتەوە، بۆیە بەشێک وەک قەرد لەسەری ماوەتەوە و ئێستاش قەردەکەی نەداوەتەوە.
لە کاتێک زیاتر لە سالێکە پارێزگاری هەولێرە و دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێک هەبوو و یارمەتی
هەزاران هەژاری داوە و یارمەتی خۆی نەداوە و بە قەرداری کۆچی دوای کرد.
جگە لە پۆستی پارێزگار چەندان پۆستی دیکەی گرنگی
هەبووە، کە دەیتوانی ژیانی تایبەتی خۆی وەک هەموو بەرپرسێک خۆش گوزەران بکات و چەندان
خانوو و سیارەی هەبێت، بەڵام خاوەنی یەک سیارەی تایەبەتیش نییە کە کوڕەکەی هاتوچۆی
قوتابخانەی پێ بکات.
دکتۆر فەرسەت هەموو هەژارێکی لە خەیاڵ و بیر
بوو، تەنیا خۆی لە بیر نەبوو. بەسەربەرزی ژیا و بەسەربەرزی مرد، هەموو هەوڵێک درا
بۆ چارەسەری، دواجار مەرگ یەخەی گرت، هیچی لەگەڵ خۆی نەبرد، بەڵام دڵی هەزاران هەژاری
لەگەڵ خۆی برد، خاوەنی خانووێکی تەواو نەبوو، بەڵام بەرزترین و گەورەترین قەڵای لە
مێژووی خۆی بۆ دەسەڵات و بۆ هەژاران دروست کرد.
دکتۆر فەرسەت قوتابخانەیەک بوو بۆ دەسەڵاتێکی
پاک و پڕ لە دادوەری، هیوایەتی بوو ببێت بە وەزیری داد، بەڵام مەرگ مەودای نەدا.
د. فرسەت سۆفی
ساڵی 1978 لە گوندی گەزنەی دۆڵی روست لە قەزای
چۆمان لەدایک بووە
دکتۆرا لە یاسای گشتی
پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان
2009 - 2013
ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری یاسایی لە سەرۆکایەتیی
هەرێم 2010 - 2018
ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی
کوردستان 2015
ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی 2016 - 2018
سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی
کوردستان 2014 - 2018
لە ئەیلوولی 2019 وەک پارێزگاری هەولێر دەست بەکار
بوو
بەیانیی 18ی تشرینی دووەمی 2020 بە هۆی
تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست دا.
هیوای هەزاران هەژاری ئەم شارەی لەگەڵ خۆی بردە
بن خاک
روحت شاد و گۆڕت چراخان و بەهەشت ماڵی کۆتایت بێت.
تێبینی: من وەک خزم و هاورێکی نزیکی دەزانم ئەو
پیاوە مەزنە چۆن ژیاوە و چ هیوایەتێکی گەورەبوو بۆ هەژاران، بۆ چاکسازی، بۆ سەربەخۆی
کودستان.
نادر روستی
٢١ـ١١ـ٢٠٢٠