"لەم مانگەدا پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ى عێراق رەوانەى پەرلەمان دەکرێت"
11:44 - 21/11/2020
"زەمەن"
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەم مانگەدا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵى 20121 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت و بۆ چەسپاندنى پشکى کورد پێویستە رێککەوتنى نوێ بکرێت.
ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "حكومەتى عێراق لە هەواڵدایە لەم مانگەدا پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات، بۆئەوەى پشكی هەرێم بە پێی دەستوور و یاسا داراییەكان لە پڕۆژەكەدا جێگەی بكرێتەوە، دەبێت حكومەتی هەرێم ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ عێراق ئیمزا بكات.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشى، "دوای پەسەندكردنی یاسای قەرز تێڕوانینی لایەنەكانی عێراق سەبارەت بە هەرێم گۆڕاوە، بۆیە دەبێت كورد ڕێككەوتنی نوێ ئیمزا بكات".
دەشڵێت، "بۆ تەواوكردنی وردبینی لە خەرجی و داهاتەكان و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 لیژنەی دارایی پێویستی بە 45 ڕۆژە".