کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک دۆسێی ڕێگەپیدان بۆ ڤاکسینەکەیان پێشکەش دەکەن
05:35 - 20/11/2020
"زەمەن"
کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێکی ئەڵمانی ڕایانگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشکەشکردنی دۆسێی ڤاکسینەکەیان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی (ڕێگاپێدانی ئیمێرجنسی)
پێشکەشکردنی دۆسێ بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕێگاپێدان، هەنگاوێکی کرنگی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینە و پێشبرکێیەکە دەباتە قۆناغێکی نوێوە،
دوای پیشکەشکردنی دۆسێیەکە، زانایانی دامەزراوەی (بەڕوەبردنی خۆراک و دەرمان) (FDA)ی ئەمەریکا
بە وردی داتاکان دەپشکنن بۆ مەستی دڵنیابوون لە کارایی و سەلامەتی بەکارهێنانی ئەم
ڤاکسینە.
بە پێی ئەو داتا نوێیانەی کە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێکەوە کۆکراونەتەوە، ئەم ڤاکسینە تا ئاستی ٩٥٪ سەرکەوتوو بووە لە ڕێگرتن لە توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەو کەسانەی کە لە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ بەکاریان هێناوە. هەروەها ٩٤٪ کارا بووە بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەروو ٦٥ ساڵە.
دوای ئەوەی دۆسێی ڤاکسینەکە لەلایەن دامەزراوەی
(بەڕوەبردنی خۆراک و دەرمان) پەسەند دەکرێت، ئیتر بە شێوەیەکی سنوردار بەردەست دەبێت،
لە هەنگاوی یەکەمدا ٥٠ ملیۆن دانە لەم ڤاکسینە ئامادە دەبێت، دواتر پێشبینی دەکرێت
لە مانگەکانی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ ڕێژەی بەرهەمهێنان زیاتر بکرێت.
وا بڕیارە هەردوو کۆمپانیای ناوبراو داتای دوو
مانگی ٣٨٠٠٠ کەس پێشکەش بکەن کە لە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ ئەم ڤاکسینەیان
بۆ بەکار هێنراوە، هەروەها داتای سەلامەتی دەربارەی ١٠٠ بەشداربوو پیشکەش دەکەن
کە تەمەنیان لە نێوان ١٢-١٥ ساڵانە، ئەمەش مانای وایە ئەم ڤاکسینە بۆ هەموو گرۆپی
تەمەنە جیاجیاکان کارایە.