1588 جیهان

كێ مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ بایدندا؟

10:40 - 08/11/2020

"زەمەن"


نه‌وه‌كانی جۆ بایدن، یه‌كه‌م كه‌س بوون‌ كه‌ مژده‌ی سه‌ركه‌وتنيان به‌ باپیريان راگه‌یاندووه‌.

 
میدیای ئه‌مریكی باسیانله‌وه‌كردوه‌، جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراته‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو زۆربەی کاتەکانی لەماڵەوە بەسەربردووه‌ و لەگەڵ خێزانەکەیدا بووه‌.

سەرچاوەیه‌ك له‌ تیمی بایدن به‌ سی ئێن ئێنی راگه‌یاندووه‌، نه‌وه‌كانی یه‌كه‌م كه‌سبوون كه‌ بایدنیان له‌ بوون به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌.

ناعۆمی، نه‌وه‌ی بایدن وێنەیەکی بایدن و ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، له‌ یه‌كه‌م ساته‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.


دوێنێ شه‌ممه‌، جۆ بایدن دوای به‌ ده‌ستهێنانی 284 ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ 46هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردراو، وتاری سه‌ركه‌وتنیشی پێشكه‌ش كرد.

لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند "خەڵکی ئەم وڵاتە قسەی هەبوو، ئەوان سەرکەوتنێکی ڕوونیان بە ئێمە بەخشی، سەرکەوتنێکی جێگای باوەڕ سەرکەوتنێک بۆ ئێمەی خەڵکی. ئێمە زۆرترین دەنگمان لە مێژووی ئەم وڵاتەدا بەدەستهێنا 74 ملیۆن دەنگ."

بایدن لە وتارەکەیدا لەبەردەم ژمارەیەک لە پشتیوانانی وتیشی " بەو بڕواو متمانەیەی کە ئێوە بەمنتان بەخشیوە لە خۆبایی نابم، بەڵێن دەدەم ببم بە سەرۆکێک کە هەوڵ نەدات دابەشبوون دروست بکات بەڵکو یەکگرتووی پێکبهێنێت، کە ویلایەتی شین و سور نەبینێت تەنها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ببینێت."

جۆو بایدن جێگری سەرۆکی پێشوو کە نزیکەی نیو سەدەیە ڕۆڵی هەیە لە سیاسەتی ئەمریکادا، سوپاسی جیلی هاوسەری و ئەندامانی تری خێزانەکەی کرد و هەروەها ستایشی جێگرەکەی کامڵا هێرسیشی کرد و وتی هەڵبژاردنی ساتەوەختێکی مێژووییە " ئەو مێژوو تۆماردەکات وەکو یەکەم ژن یەکەم ژنی ڕەشپێست یەکەم ژنی باشوری ئاسیا. یەکەم کچی کۆچبەرە کە هەڵبژێردرابێت. پێم مەڵێن ئەمە مەحاڵە لە ئەمریکا".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن