جیهان

دیارترین دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەمریکا

09:17 - 08/11/2020 297 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

د.هۆشیار عومەر عەلی


دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە دەستوری ویلایەتە یەکگرتوەکاندا (١٧٨٧) لە مادەی (٢) دیاری کراوە و دیارترینیان ئەمانەن:-


1. سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە.

2. فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکایە (مارێنز، ئاسمانی، دەریایی و پاسەوانانی کەناراوەکان) بە رەزامەندی کۆنگرێس جەنگ رادەگەیەنێت.

3. ئەندامانی کابینەکەی (وەزیرەکان) بە پەسەند کردنی ئەنجومەنی پیران دیاری دەکات و دەسەڵاتی گۆڕینی هەمو وەزیرێکی هەیە.

4. ئەندامانی دادگا فیدراڵییەکان و دادگایی باڵای فیدراڵی کاندید دەکات و بە پەسەند کردنی ئەنجومەنی پیران دادەنرێن.

5. دەسەڵاتی ڤیتۆکردنی ئەو یاسایانەی هەیە کە کۆنگرێس پەسەندیان دەکات ئەگەر پێی رازی نەبێت. تەنیا بە دوو لەسەر سێی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران ئەتوانرێ ڤیتۆکەی رەتبکرێتەوە کە زۆر زەحمەتە.

6. سەرۆک بەرپرسی یەکەمی سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندی ئەمریکایە لەگەڵ دەوڵەتانی دیکە. باڵوێز و کونسوڵەکان بە پەسەندکردنی ئەنجومەنی پیران دیاری دەکات. رێکەوتننامە لەگەڵ وڵاتان بە رەزامەندی کۆنگرێس ئیمزا دەکات، دەتوانێت کەسێک وەک نوێنەری خۆی بۆ وڵاتان بنێرێت.

7. دەرکردنی لێبوردن بۆ زیندانی یان نەهێشتی ماوەی سزاکەی.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement