رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه
05:23 - 04/11/2020
"زەمەن"
سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە، ڕه‌تیده‌كاته‌وه
شۆڕش ئیسماعیل ده‌ستی له كار كێشابێته‌وه.
سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە، له
ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هەندێ میدیای نەناسراو،
لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پێشمەرگەیان بڵاوکردۆتەوە.
راشیگه‌یاندووه: هەواڵی چەواشەکارانەی لەو شێوەیە
هیچ بنەمایەکی راستی تێدا نیەو بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەنەوه.
شۆڕش ئیسماعیل، له پشكی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی وه‌رگرتووه.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
رونکردنەوەیەک لە سکرتێری رۆژنامەوانی
وەزیری پێشمەرگەوە
هەندێ میدیای نەناسراو، لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا،
هەواڵی دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێز وەزیری پێشمەرگەیان بڵاوکردۆتەوە، ئێمە لێرەوە
رایدەگەیه‌نین، هەواڵی چەواشەکارانەی لەو شێوەیە هیچ بنەمایەکی راستی تێدا نیەو
بەهەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە..
دەخوازین، لەم بارودۆخەی ئێستا، دەزگاکانی راگەیاندن
و میدیاکاران، پاڵپشت بەپاراستنی ئیتیکی رۆژنامەوانی، رۆڵی ئەرێنی و پیشەیانەی خۆیان
بگێڕن لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی
کوردستاندا.
سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە