کەجەکە وەڵامى ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی دایەوە
06:30 - 26/10/2020
"زەمەن"
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان
(کەجەکە) وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی دایەوە و رایگەیاند، هیچ
ئەندامیکیان لەلایەن ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیرنەکراوە و "پارتی دەیەوێت
لەڕێگەی ئەو چەواشەکارییانەوە ڕەوایەتی بە هێرشکردنەسەریان بدات".
کەجەکە
لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە شاڵاوێکی
چەواشەکاری کردووە و بۆ شاردنەوەی هەموو تاوانە نەتەوەیی و سیاسییەکانی لە
بەرامبەر گەلی کوردستان دەست بۆ هەموو ئاژاوەگێڕی و چەواشەکارییەک دەبات."
باسى
لەوەشکردووە، "هەر لە تۆمەت هەڵبەستن لە ڕووداوی کوشتنی بەرپرسی خاڵی سنوریی
سەرزێرێ کە لەلایەن هەپەگە-وە بەدرۆخرایەوە، بگرە تا ئامادەکردنی ڕاپۆرت و هەواڵی
بێ بنەما سەبارەت بە تەڤگەرەکەمان دەیەوێت بۆ پلانی چەپەڵی داهاتووی زەمینە ئامادە
بکات."
لە
راگەیەنراوەکەى کەجەکەدا هاتووە، "هەواڵی کۆتاییشی کە گوایە گروپێکی سەر بە
تەڤگەرەکەمانیان دەستگیرکردوو، دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە، بەتەواوی
دوورە لەڕاستی و ئەو هەواڵە چەواشەکارییانە بە هاوئاهەنگی دەزگای سیخوڕیی میت
هەڵبەستراوە و ئامانجەکەی زەمینە خۆشکردنە بۆ ڕەوایەتیدان بە هێرشکردنە سەر
تەڤگەرەکەمان."
دەشڵێت:
"ڕای گشتیی باشوری کوردستان باش دەزانێت کە لەکاتی تەنگانەدا و لەکاتی هێرشی
داعش بۆسەر هەبوونی کورد لە باشور، کێ باشوری پاراست و کێ سەنگەری جێهێشت و
هەڵهات، ئێمە پاراستنی گەلی باشور و خاکەکەی بە ئەرکی خۆمان دەزانین و سەدان
هەڤاڵی گەریلا لەو پێناوەدا لە شنگالەوە بگرە تا هەولێر گیانی خۆیان بەخت کردووە."
ئاماژەى
بەوەشکردووە، "گەریلا لە پاراستنی
ئەمن و ئاسایشی باشوری کوردستان ڕۆڵی پێشەنگی گێراوە و هیچکات خۆی بەدەستی خۆی ئەو
ئەمن و ئاسایشە ناخاتە مەترسییەوە کە بەسەدان شەهید لە پێناویدا گیانیان بەخت
کردووە."
دەشڵێت، "
پێویستە بزانن ئەوانەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەخەنە مەترسییەوە پارتی دیموکراتی
کوردستان و دەوڵەتی تورکیان و لە ئەنجامی پیلانی هاوبەشی داگیرکاری ئەم دوو هێزەیە
ڕۆژانە دەنگی تەقینەوە و تۆپی سوپای تورکیا لە چیاکانی کوردستان کەم نابێت."
باسى
لەوەشکردووە، "هاوشێوەی دەسەڵاتی ئەردۆگان، پارتی دیموکراتی کوردستان
شاڵاوێکی گرتن، ڕفاندن، زایندانیکردن، تۆقاندن و فشاری هەمەلایەنەی لەدژی
ڕۆژنامەنوسان، مامۆستایان، چالاکوانان و کەسایەتی ئۆپۆزسیۆن بەڕێوەدەبات و ئەمن و
ئاسایشی هاووڵاتیان تێکدەدات."
لەکۆتایی
ڕاگەیەندراوەکەى کەجەکەدا هاتووە، "لێردا بانگ لە هەموو هێز و لایەنە
سیاسییەکانی کوردستان و ڕای گشتیی گەلی کوردستان دەکەین کە بە وشیارییەوە مامەڵە
لەگەڵ ئەو شاڵاوە گێرەشێوێنییەی پارتی دیموکراتی کوردستان و میت بکەن و بە
هەڵوێستی نیشتیمانپەروەرانە پوچەڵی بکەنەوە."
ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنى
ئاسایشى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: " لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی
ئاسایشدا، دوو پیلان پووچەڵکرانەوە کە یەکێکیان لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان
( پەکەکە) پلانی بۆ دانرابوو بەڵام خۆشبەختانە بە هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی
پۆلیس و ئاسایش و هەواڵگریی و دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان پووچەڵکرانەوە و
گروپێکیش دەستگیرکران