356 عیراق

تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند

04:10 - 26/10/2020

"زەمەن"

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، سێ هەزار و ٦٩١  حاڵەتی نوێی توشبوون و ٤٨  گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، "لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٦٩١ توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە".

بەپێی راگەیەنراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق، "سێ هەزار و ٢٤٤ كەسیش چاكبوونەتەوە و ٤٨ تووشبووى کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە".

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە عێراق، زیاتر لە ٤٥٥ هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٣٨٤ هەزار چاكبوونەتەوە و ١٠ هەزار و ٦٧١ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن