1369 کوردستان

وادەی دابەشكردنی نەوتی ماڵان ئاشكراكرا

06:41 - 24/10/2020

"زەمەن"


قایمقامی ناوەندی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە پێنج تەنكەر نەوت دەگاتە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، هەركات نەوتی پێویست كۆكرایەوە دەست بە دابەشكردنی دەكەن.


ئاوات محەمەد قایمقامی ناوەندی سلێمانی رایگەیاند، "ئەو نەتەى رۆژانە دەگاتە دەستمان بەشێكە لەو نەوتەی لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە بڕیاری ناردنی دراوە، ئێستا رۆژانە چوارتەنكەر دەگاتە سلێمانی و تەنكەرێكیش دەگاتە پارێزگاى هەڵەبجە".

 

قایمقامی ناوەندی سلێمانی وتیشی، "لە كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان ئەو بڕەنەوتەی رۆژانە دەگاتە دەستمان هەڵدەگیرێت، هەركاتێك بڕی پێویست كۆكرایەوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت".

 

سەبارەت بەوەی ئەمساڵ لەكوێوە دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت وتی، "لەو شوێنانەوە دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت كە لە ساڵی رابردوودا پرۆسەی دابەشكردن تێیدا وەستاو نەوتیان وەرنەگرت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن