پترۆس: ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌كوردستان ڕۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و مه‌ترسیدارتر ده‌ڕوات
10:24 - 23/10/2020
"زه‌مه‌ن"
سەرۆکی دەستەی مافەکانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژ به‌رۆژ ڕه‌وشی مافه‌كانی
مرۆڤ له‌كوردستان به‌ره و خراپتر ده‌ڕوات و گه‌ر چاره‌سه‌رنه‌كرێت دۆخه‌كه به‌ره‌و
مه‌ترسیدارتر ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ش له چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان
ده‌گرێت و به "هه‌ڵه" ناوی ده‌بات.
زیا پترۆس سەرۆکی دەستەی مافەکانی مرۆڤ له هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی
شێروان شێروانی و چه‌ند چالاكوانێك له‌شاری دهۆك، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه
"ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئه‌م
بارودۆخه‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی شێروان شێروانی، پێش سێ ڕۆژ هاوسه‌ره‌كه‌ی هات بۆ
ده‌سته و سكاڵای پێشكه‌ش كرد، له‌هه‌مان كاتدا ئێمه نوسراوێكی فه‌ریمان كردووه
بۆ ئاسایشی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چاره‌نوسی چیه، چونكه داواكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی
ئه‌وه‌بوو كه‌نازانن له كوێیه، وه باسی ئه‌وه‌یان كرد كه‌ڕفاندوویانه، به‌ڵام
تائێستا چاوپێكه‌وتنییان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه، به‌پێی یاساكان ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، به‌لایه‌نی
زۆری ده‌بێت 72 كاتژمێر كه‌سوكاری یاخود پارێزه‌ریشی هه‌بێت ئه‌مانه یه‌كێكن له
بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، بۆیه پێویسته‌هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگاداری كه‌سوكاری ئه‌م
كه‌سه بكه‌ن كه له چ شوێنێكه بۆئه‌وه‌ی دڵنیابن، دووه‌میش ڕێگه بدرێت به‌تایبه‌تی
پارێزه‌ره‌كه‌ی له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه، چونكه زۆر گرنگه پارێزه‌ری هه‌بێت پێویسته
مه‌جالی هاوسه‌ره‌كه‌شی بدرێت بۆ بینینی."
باسی له‌وه‌شكردوه،
كه‌چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌به‌رپرسانی باڵای ئاسایشه‌وه كردووه، به‌ڵام پێیان
نه‌وتووه كه شێروان شێروانی له‌سه‌رچی و به چ تۆمه‌تێك ده‌ستگیركراوه. هه‌روه‌ها
ده‌شڵێت "گرتنه‌كه‌ی و مانه‌وه‌ی له‌ئاسایش به‌پێی ئه‌و زانیارییه
سه‌ره‌تاییه‌ی كه هه‌مانه په‌یوه‌سته به‌ئاسایشی وڵاته‌وه، مه‌رج نییه هه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێك
به‌یاسای ڕۆژنامه‌نووسان و یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35ی 2007 بگیرێت. ڕه‌نگه
كارێكی كردبێت كه په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌ڕۆژنامه‌نووسیه‌وه".
زیا پترۆس باسی له‌وه‌شكردووه "ئێمه ئێستا له‌بابه‌ته‌كه‌داین و به‌دواداچوون
بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ین وه هه‌ركاتێك زانیاریمان ده‌ستكه‌وت ده‌یخه‌یته
به‌رده‌م ڕاگه‌یاندن بۆ ڕای گشتی."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه "ڕه‌وشی
مافه‌كانی مرۆڤ ڕۆژ به رۆژ به‌ره و خراپتر ده‌ڕوات، بارودۆخه‌كه وایلێهاتووه
كه‌خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌یرانی ئابوری و دارایی و سیاسی و ئه‌م بارودۆخه‌ی
كه ئێستا پێی تێپه‌ڕده‌بین، هه‌روه‌ها بابه‌تی سه‌روه‌ربوونی یاسا و دادگاكان زۆر
كێشه‌مان هه‌یه، ئه‌م كێشانه كاتێك كه‌چاره‌سه‌رنه‌كران هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ
ئه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كانی مافی مرۆڤ به‌ره و خراپتر بڕوات، هه‌مان سێكته‌ره كه له‌سێكته‌ره‌كانی
تر كه‌ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌نوسان و كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی ڕاده‌ربڕین، به‌تایبه‌تی
پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه كرا له زاخۆ و له دهۆك و شوێنه‌كانی تر بارودۆخه‌كه
به‌ره‌و خراپتر ڕۆیشت".
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی شڤان سه‌عید و چه‌ند چالاكوانێكی دهۆك، زیا پترۆس
ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی له دهۆك كراوه یه‌كسه‌ر هه‌واڵم داوه به‌به‌ڕێوه‌به‌ری
نوسینگه‌ی دهۆك بۆئه‌وه‌ی به‌خێرایی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات و به‌ڕاپۆرتێك
ئاگادارمان بكاته‌وه بزانین بارودۆخه‌كه چۆن بووه، ئه‌وه‌ی كه‌من بینیم براكه‌ی
نوسیبووی و دووسێ په‌یجیش بڵاویان كردبوویه‌وه، دیاره ئه‌وانیش هێزێكی ئه‌منی
هاتوونه‌ته سه‌ری و ئه‌و گرته‌ڤیدیۆیه‌ش كه‌كچه‌كه‌ی قسه‌ی ده‌كرد، دیاربوو شته‌كانی
ماڵه‌وه له‌شوێنی خۆی نه‌بوون دیاره سه‌یاره‌یه‌ك هه‌بوو له‌وێ ئه‌وان باس ده‌كه‌ن
كه ئه‌مانه ده‌مامكیان به‌ستبووه‌و مه‌ده‌نیش بوون، به‌ڵام من ناتوانم بڵێم ئه‌مانه
چین هه‌تا ڕاپۆرته‌كه‌م بۆ نه‌یه‌ت له نوسینگه‌ی دهۆك، ئنجا ئێمه ده‌توانین باسی
ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه "چه‌ند جاریش باسمان كردووه پێویسته
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی هه‌ر كه‌سێك چه‌ند ڕێكاری یاسایی هه‌بێت، یه‌كێك له‌وانه
ئه‌وه‌یه كه‌به‌بێ فه‌رمانی داده‌وه‌ر نابێت كه‌س بگیرێت، كاتێك كه ده‌چن بۆ
گرتن ده‌بێت ڕه‌چاوی شكۆی ئه‌و مرۆڤانه بكه‌ن نابێت شكۆیان بشكێنرێت، به‌پێی یاسای
عێراقی كه ده‌چنه‌سه‌ر ماڵێك لایه‌نی كه‌م ده‌بێت موختاری گه‌ڕه‌ك له‌گه‌ڵیان بێت
كه‌موكوڕیه‌كی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان كاتێك ده‌چن بۆ
جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانێك، بۆیه ئێستا پێویسته له وه‌زاره‌تی ناوخۆ هێزه ئه‌منییه‌كان
و پۆلیس خول و ڕاهێنان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه و یه‌كه‌مین جار پێیان بڵێن
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی هه‌ركه‌سێك پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤانه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت،
چونكه هه‌ركه‌سێك كه ده‌ڵێن ئه‌مه تۆمه‌تباره نا‌توانیت تۆمه‌ته‌كه‌ی بسه‌لمێنیت
هه‌تا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت."
پترۆس ره‌خنه له‌هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌گرێت و ده‌ڵێت"هێزه ئه‌منیه‌كان
كه‌موكوڕیان هه‌یه، خۆمان ده‌زانیین بارودۆخه‌كه چۆنه له‌وڵاتی ئێمه ئه‌وانه‌ی
ئه‌م پۆسته له لێكۆڵینه‌وه، له‌ده‌ستگیركردن نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌و
ڕۆشنبیرییان هه‌بێت كه چۆن مامه‌ڵه بكه‌ن، هه‌تا ئێستا لایان وایه كه كاتێك كه‌سێك
فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بێت یان بانگهێشت كرابێت، وه‌كو تیرۆرست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
ده‌كه‌ن، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌ندێك شت هه‌یه ڕه‌چاوبكرێت، ئه‌مه
نه‌ك ته‌نها له‌كاتی ده‌ستگیركردن كێشه‌مان هه‌یه له‌ئه‌ركه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان
به‌ڵكو له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ش، وه ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
داوامان كردووه كه قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه نابێت له‌هێزه‌كانی ناوخۆ بێت، پێویسته
له‌لێكۆڵه‌ری دادی بێت، ده‌بێته بدرێته ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، ئه‌ویش لێكۆڵه‌ری
دادیی ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا له‌وڵاتی ئێمه ده‌كرێت پۆلیسه یاخود
نائب عه‌ریفێكی ئاسایییه، به‌پێی ئه‌و یاداشته‌ی كه‌ده‌نوسرێت بۆ دادگا، به‌داخه‌وه
دادوه‌ریش فه‌رمانه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت به‌پێی ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه‌ی كه‌بۆی دێت، هه‌ندێكجار
دادوه‌ران ئه‌و خه‌ڵكه به‌چاویش نابینن، دوو پرسیاری لێبكه‌ن هه‌تا بزانن ئایا ئه‌مه
چیه و چۆنه كه‌ئه‌مانه هه‌مووی هه‌ڵه‌ن."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد ڕه‌وشی
مافه‌كانی مرۆڤ به‌ره‌و خراپتر بڕوات له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت "پێشبینیم ئه‌وه‌یه
ئه‌گه‌ر كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی وڵاتی ئێمه له‌سیسته‌می حكومڕانی، له‌داموده‌زگاكان،
له‌وه‌ی كه ئێستا باسی ده‌كه‌ین و ده‌ڵێن چاكسازی ده‌كه‌ین، نه‌هێشتنی ئه‌م قه‌یرانه
داراییه، باشكردنی ڕه‌وشی فه‌رمانبه‌ران و جوڵانه‌وه‌ی بازاڕ و ڕه‌خساندنی هه‌لیكار
بۆ ئه‌وانه‌ی كه كاریان نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ڕه‌وشه‌كه به‌ره
و خراپتریش ده‌ڕوات، چونكه ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕه‌وشی ده‌روونی هه‌موو هاوڵاتیه‌ك به‌ره‌و
خراپتر ده‌ڕوات كه‌ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت."
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه " دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه بمێنێت به‌ڵێ به‌ره‌و
مه‌ترسی ده‌ڕوات چونكه حاڵه‌تی زۆرمان هه‌یه وه‌كو ڕۆژنامه‌نوس یان خه‌ڵكانێكی
ئاسایی كه ده‌یه‌وێت ڕای خۆی ده‌رببڕێت له‌سۆشیال میدیا ئه‌مانه هه‌مووی ڕێكنه‌خراوه
نابێت ئه‌مانه به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، پێویسته ئه‌مڕۆ ڕێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، لایه‌نی حكومی ئه‌م بابه‌ته له‌به‌رچاو بگرن، ئێستا پێویستمان
به‌ڕۆشنبیرییه، تائێستا خه‌ڵكانی ئێمه ڕۆشنبیر نه‌كراوه كه به چ ڕێگایه‌ك ڕای
خۆی ده‌رببڕێت."