587 کوردستان

شیرین ئه‌مین: بەرپرسانی پشت ٨٦ بارھەڵگرە قاچاخەکەی پەروێزخان دەبێت بدرێنە دادگا

11:20 - 22/10/2020

 "زەمەن"

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، لەخاڵی سنوری پەروێزخان 86 بارھەڵگر  ڕاگیرابوون کە تۆمەتباربوون بەقاچاخ، ژمارەیەک لەو بارھەڵگرانە باری کومبارو کەرەستەی کارەباین، بە پێی قسەی بەرپرسان دوای وەرگرتنی پارەی گومرگ ئازادکراون.

شیرین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان، له‌هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبوك  رایگه‌یاندووه‌ "لەخاڵی سنوری پەروێزخان 86 بارھەڵگر  ڕاگیرابوون کە تۆمەتباربوون بەقاچاخ، ژمارەیەک لەو بارھەڵگرانە باری کومبارو کەرەستەی کارەباین، بە پێی قسەی بەرپرسان دوای وەرگرتنی پارەی گومرگ ئازادکراون!! ژمارەیەکی دیکە ئەو سەیارانەن کەمۆدێلیان نزمە و ڕێگا نادرێت بە فەرمی داخڵبکرێن، لە نێویدا بەڕادێک سەروپێی تێدابوە..،بەپێی بەدواداچونەکانمان سایەقی بەڕادەکە کەباری سەروپێی ھێناوە دراوەتە دادگا، بەڵام بەشێک لەخاوەن بارەکانی دیکە ئامادەنین بەتەنگ بارەکانیانەوە بێن! ئەوانەش نادرێنە دادگا کە لە  پشت قاچاخچیەکانەوەن".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "ئەوەی جێگای ڕەخنەیە؛ ئەوبەرپرسە باڵایانەی بەئاشکرا پارەی قاچاخیەکانیان بۆ دەردەچێت و نوسینگەی قاچاخچێتیان داناوە ئەوان پشتیوانی تێپەڕاندنی بارەقاچاخچییەکان دەکەن؛ ئەوەی دەبێت بدرێتە دادگا ئەو بەرپرسانەن دەسەڵاتیان بەسەر ھێزی ئەمنیەو قاچاخیان پیدەکەن".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ "قاچاخی زیانی گەورەیداوە، پێشتر داھاتی پەروێزخان ڕۆژانە 600 بۆ 700ملوێن دیناربوە، بەڵام لەو ماوەیەی کە گومرگی خاڵی سنوری پەروێزخان بەراورد بەڕابردوو تا ڕادەیەک کۆنتڕۆڵکراوە داھاتی پەروێزخان ڕۆژانە 200  بۆ 250 ملوێن دینار بەرزبوەتەوە  وە داھاتی ڕۆژانە گەشتۆتە زیاتر لەملیارێک دینار، لە ئێستادا زۆربەی بارەکان لەم خاڵەوە داخل دەبن بەتایبەت میوە، وە درک بەجوڵەیەکی باش دەکرێت لەم خەڵەدا گەر بەم شێوازە  کۆنتڕۆڵی گومرک بکرێت ڕێژەی داھات زیاتر ڕوو لە ھەڵکشان دەبێت".

 

شیرین ئەمین باسی له‌وه‌شكردووه‌ "ھەرچەن ئیرادەیەکی تۆکمە لەلایەن حکومەتەوە بەدی ناکرێت بۆڕووبەڕووبونەوەی قاچاخچێتی لەخاڵەسنورییەکان و وەک خۆیان ناوزەنگی دەکەن بە  دروست بونی شەڕی ناوخۆ دروست بونی دوئیردارەی ناوی دەبەن ، ئەمەش ئیعازێکە بۆ درێژە پێدان بەکاری نایاسای و قاچاخچێتی لەبری ئەوەی داھات بۆغەزێنەی دارای بگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی بەکاربھێنرێت  ژمارەیەک لەمەسئولین لەپشتەوەی پەردەوە ھاوشانن بەو ھەموفەزاحەتەی لەخاڵەسنورییەکان دەگوزەرێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن