هەرێم.. ژمارەى مردن بە کۆرۆنا بەرزترین ئاستى تۆمار کرد
03:57 - 18/10/2020
"زەمەن"
ژمارەى مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەرزترین ئاستى تۆمار کرد و لە
٢٤ کاتژمێرى رابردوو، ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی توشبووانی
كۆرۆنای بڵاوكردوەوە و بەپێی ئامارەكان، ٧٩٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ٢٤
كاتژمێری رابردوودا ٤٦٥ حاڵەتی چاكبوونەوە و ٣٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەكو ئێستا نزیکەی ٦٢ هەزار حاڵەتی
توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە و لەو ژەمارەیەش زیاتر ٣٧ هەزاریان چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و ١٦١حاڵەتی
گیانلەدەستدانیش تۆماركراوە.