پەروەردە هەلى کار بۆ دەرچووانى ئەم بەشانە رادەگەیەنێت
12:19 - 18/10/2020
"زەمەن"
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید هەلى کار بۆ
دەرچووانى هەردوو بەشی پەروەردەی تایبەت و كۆلێژی ئاداب/ كۆمەڵناسی رادەگەیەنێت.
لە ڕاگەیەنراوێكدا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەڕێوەبەرایەتیەكەیان
پێویستی بە وانەبێژ هەیە بۆ مامۆستای پەروەردەی تایبەت بە مەرجێک دەرچووی هەردوو بەشی
پەروەردەی تایبەت و كۆلێژی ئاداب/ كۆمەڵناسی بێت.
دەشڵێت، "هەر بەڕێزێك ئارەزوومەندە دەتوانێت ڕۆژی یەك شەممە و دووشەممە
١٨و ١٩ -١٠-٢٠٢٠ سەردانی بەڕێوەبەرێتی فێركردنی نائاسایی بكەن لەناو بینای
قوتابخانەی شەهید ئازاد هەورامی بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم".
داواشى کردووە، ڕۆژی
سێ شەممە و چوارشەممە ٢٠و ۲۱-١٠-٢٠٢٠ فۆرمەكان بگەڕێننەوە بۆ هەمان ناونیشانی
سەرەوە و بەهیچ شێوەیەكیش ڕێنمایكاری پەروەردەیی و توێژەری دەروونی ناكرێن بە وانەبێژ،
لەبەرئەوە ناونیشانیان فەرمانبەرە و ناتوانن كاری مامۆستایی بكەن.