425 کوردستان

سلێمانی.. بە ئاڕ پی جی هێرشکرایە سەر کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

01:47 - 25/09/2020

"زەمەن"


کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی رابردوو، لە ناوچەی زڕگوێزەی نزیک لە سلێمانی، بە چەکی جۆری ئاڕ پی جی، هێرشکراوەتە سەر بارەگاکەیان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ئاشکرایکردووە، "شەوی رابردوو کاتژمێر 12 و نیو بە کاتی کوردستان لە سەر جادەی قەرەداخەوە بە ئاڕ پی جی هێرش کرایە سەر ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە لە بانە گەورە و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی لێ نەکەووتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، گولە ئار بی جییەکە پێش ئەوەی بگاتە تەلبەندی کەمپەکە تەقیەوەتەوە و تەنها بڕێک پووش وپڵاشی سوتاندووە کە لەلایەن پێشمەرگەکانەوە خێرا ئاگرەکە کونتروڵکراوە و نەهێڵراوە تەشەنە بسێنێت.

 

ساڵی ٢٠٠٨، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە کۆمەڵەی کوردستان جیابوویەوە و لە ئێستادا بنکەی سەرەکیان لە زڕگوێزە لە سنوری ناوچەی قەرەداخی پارێزگای سلێمانی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن