نیــــــــــــــــــاز
09:10 - 25/09/2020
شیعری: ئاڵدە
مێرینی
وەرگێڕانی:
گۆران مەریوانی
روخسارم شه‌قار-شه‌قاری
فرمێسكه
خودایه، چقه‌د
عاشقی تۆم،
چقه‌د قه‌هر
له دڵمدایه
بارته‌قای
وانیش شادیه و خۆشنوودیه،
هه‌موو رۆژێ
كه راده‌بم
چاخه‌كه‌ی
تۆ به‌رامبه‌ر گۆڵگاته*
له گه‌ردنم
ده‌به‌ستم.
رێگه ده‌گرم
به پای په‌تییه‌وه،
تا ده‌نك،
ده‌نك به لمی بیابانت ئاشنا بم.
ئاخ ته‌نیایی،
چۆن له‌و هه‌موو ده‌نكه لمانه پێكهاتوویت،
چۆن له‌و هه‌موو
په‌یمانه جاویدانه خوڵقاویت.
ئه‌ز گه‌وره
وشتری خودام
دێم و بیابانت
ده‌بڕم
سه‌واری شه‌پۆلێكی
عه‌شقم بووم،
دێمه كن تۆ،
به نیازم.
* گۆڵگاته:
یان به زمانی ئارامی، جومجومه، كه‌لـله-سه‌ر، ئه‌و جێگایه‌یه كه په‌یامهێنه‌ر
مه‌سیح، د.خ، تێیدا له خاچ ده‌درێ.
تێبینی وەرگێڕ:
ئاڵده مێرینی،
1931-2009 میلانۆ-ئیتالیا. نووسه‌ر و شاعیر. ساڵانێک کاندیدی نۆبێڵ، گەورە شاعیری ئیتالیا.
ده خێزانێكی ئاسایی هاتۆته دونیایێ، بابی فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای بیمه، داكی خانمی
ماڵێ. دوای ته‌واوكردنی دوا-ناوه‌ندی ده‌چێته خوێندنی باڵا، لێ ده تاقیكردنه‌وه‌ی
زمانی ئیتالیدا ده‌رناچێ! ماوه‌یه‌ك پیانۆ دەخوێنێ. هه‌ر زوو سه‌رنجی مامۆستایە‌كی
راده‌كێشێ، كه نووسه‌رێكی نێوداره و به خوێنه‌رانی، له رێی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی،
ده‌ناسێنێ. یه‌كه‌م شیعری كه نیشانی بابی ده‌دا، ئه‌م راسته‌وخۆ له‌توپه‌تی ده‌كا،
ده‌ڵێ، شیعر ناكرێ بژێویت بۆ دابین بكا`، ساڵانێكی زۆر ده پیسیكخانه (=پیسیكیاتری،
نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی) ده‌خرێ. ناوناوه هیچی نه‌نووسیوه، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئێستێتیكای مێرینی ناسراوه به ئێستێتیكای `ئارابیسكۆ`،(=لاتینی)، یانی ئێستێتیكایه‌ك
كه په‌نا ده‌باته به‌ر `رازاندنه‌وه به هونه‌ری عاره‌بی به‌تایبه‌تی سۆفیزم. فه‌لسه‌فه
و ئێستاتیكای سۆفیزم دوای وێرانكردنی سه‌نته‌ره‌كه‌ی، به‌غداد، به ده‌ستی جه‌نگیز
خان، ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ده‌لهی-هیندوستان و هه‌ندێ نووسه‌ری ئاوروپا-باشوری ئیسپانیا.
ئه‌مساڵ سێ گه‌وره ئێستێتیكاری هیندوستانی دوا-کۆچیانکرد. لای نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی
كورد، سەردەم، سۆفیزم ته‌نێ جوینه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌می كۆنینه‌یه، لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی
كوێرانه‌یه، دوور له گشت داهێنانێك، ئه‌من له‌م رۆوه له (زه‌مه‌ن)، هه‌وڵده‌ده‌م، كه‌مێ له‌و هونه‌ری سۆفیزمی
هیندوستانی و ئاره‌بیسكۆ، نیشانبده‌م.
زمانی دەقی
یەکەم ئیتالی، لێرەدا لە سویدی و بە بەراورد بە ئینگلیزیەکەیەوە وەرگێڕدراوە. ناونیشانی
شیعرەکە وەرگێڕە کوردیەکە دایناوە. فرەگەلێ، گەر گشتیان نەگرێتەوە، شیعرەکان بێ-ناونیشانن.