877 کوردستان

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

10:25 - 23/09/2020

"زەمەن"

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

 
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرم37 پلە و نزمترین 22پلە دەبێت، سبەینێ پێنج شەممە، بەرزترین پلە 37و نزمترین پلەش 22دەبێت.

 

هەر بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ لە سلێمانی، بەرزترین پلەی گەرما 37پلە دەبێت و نزمترینیش 22پلە دەبێت، سبەینێ، بەرزترین پلە 36 دەبێت و نزمترین پلەش 21دەبێت.

ئەمڕۆ لە دهۆک، بەرزترین پلەی گەرما 36پلە دەبێت و نزمترینیش 21پلە دەبێت، سبەینێ، بەرزترین پلە 36 دەبێت و نزمترین پلەش 22دەبێت.



ئەمڕۆ لە کەرکوک، بەرزترین پلەی گەرما 40پلە دەبێت و نزمترینیش 23پلە دەبێت، سبەینێ، بەرزترین پلە 39دەبێت و نزمترین پلەش 23 دەبێت.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن