1200 عیراق

لەبارەی دووبارە راگەیاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆوە روونکردنەوە دەدرێت

10:02 - 22/09/2020

  "زەمەن" 

بەڕێوەبەری‌ تەندروستی‌ گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی ڕێكارەكان نەبن كەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەننەوە.


ڕیاز حەلفی،‌ بە ڕۆژنامەی الصباحی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە، ڕۆژانە ژمارەی‌ توشبووانی‌ کۆرۆنا بەرزدەبێتەوە بە هۆی پابەندنەبوونی هاوڵاتیانەوە رۆژانە زیاتر لە چوار هەزار توشبووی نوێ رادەگەنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانە رێژەیەکی کەم خەڵکی پەبەندی رێکارەکان دەبن و بە هۆیەوە ژمارەی توشبووان بەرزبووەتەوە.

راشیگەیاند، ژمارەی‌ توشبووان بە ڤایرۆسەكە بەرزبێتەوە كەرەنتینە و قەدەغەكردنی‌ هاتوچۆ رادەگەیەنرێتەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندوستیی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣٢٧ هەزار حاڵەتی توشبوون لە عێراقدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢٦ هەزاریان چاکبوونەتەوە و زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆناش تۆمارکراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن