691 عیراق

ئاماری نوێی توشبووانی كۆرۆنا لە عێراق راگەیەنرا

06:02 - 22/09/2020

"زەمەن"

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، چوار هەزار و ٧٢٤ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٥٧ گیانلەدەستدان  و سێ هەزار و ٦٨٢ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.


لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق دا ئاماژەی بەوەکردووە، " لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا چوار هەزارو ٧٢٤ حاڵەتی توشبوی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە".

راگەیەنراوەكە ئاماژە بەوە كردووە، "سێ هەزار و ٦٨٢ توشبووی ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە، هاوکات، ٥٧ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندوستیی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣٢٧ هەزار حاڵەتی توشبوون لە عێراقدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢٦ هەزاریان چاکبوونەتەوە و زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆناش تۆمارکراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن