285 جیهان

بەلجیکا.. دانیشتوانی بڕۆکسل کاتێکی خۆشیان لە رۆژی"بێ ئۆتۆمبێل" بەسەربرد

09:57 - 21/09/2020


"زه‌مه‌ن"


لە شاری برۆکسل پایتەختی بەلجیکا تەنھا بۆ رۆژێک رێگاکانی ئەم شارە لەبەردەم جوڵەی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل داخران و لە بری ئەمەدا پایسکل و پیادەکان بوونە خاوەنی راستەقینەی شەقامەکانی ئەو شارە.


لە وڵاتی بەلجیکا لە مانگی ئەیلوولی ھەموو ساڵێک چالاکی "رۆژی بێ ئۆتۆمبێل" رێکدەخرێت و دیمەنی جوان و سەرنجراکێش دەخرێتە بەردیدی دانیشتوانی ئەو وڵاتە.

لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ی بەیانی تا ٧ی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، شەقامەکانی شاری برۆکسل بە رووی جوڵەی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلدا داخران، و تەنھا رێگە بە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی گشتی و بەکارھێنانی ئۆتۆمبێل لە حاڵەتی زۆر پێویست درا.

دانیشتوانی برۆکسل ئەم رۆژەیان وەک دەرفەتێک قۆستەوە و بە پایسکلەکانیان لە شەقامەکانی ئەو شارەدا سووڕانەوە.

هاوکات بە درێژای رۆژ چەندین چالاکی جۆراوجۆر پێشکەشکرا و لە سنووری شارەوانی برۆکسل چالاکی ھونەری، پێشانگا، موزیک و وەرزش رێکخرا.

کۆمپانیای گواستنەوەی گشتی برۆکسل خزمەتگوزاری گواستنەوەی بە خۆرایی پێشکەش بە ھاووڵاتییان کرد.

- ئاژانسه‌كان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن