بزانە لە یەکەم رۆژی پایزدا بورجەکەت چیت پێ دەڵێت؟
08:53 - 21/09/2020
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی21-9-2020 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەموو شتەکان لەبەرژەوەندی تۆدا بەڕێوەدەچێت و سەر بەرز بە، خۆت لە تووشبوونت بە پەتا وەرزییەکان بپارێزە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
هاوڕێیەکەت دەیەوێت ئاشتت بکاتەوەو پێویستی بەتۆیە و ڕەتی مەکەرەوە، ژیان زۆر لەوە گەورەترە کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
بەبیستنی هەواڵێک تووشی شۆک دەبیت و ڕابردووت بەبیردێتەوە، پەشیمانی لەوەی کەسێکی نزیکت لەخۆت زوویر کردوە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
دەرگای خێر بەڕووتدا دەکرێتەوەو بەختەوەر دەبیت، خێزانەکەت پێویستیی بەتۆ هەیە و گرنگیان پێبدە، دۆخی تەندروستیت باشە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
توشی گرفتێکی گەورە دەبێت و پێویستیت بە هاوکاری دەوروبەرەکەت دەبێت، دوورکەوە لە خواردنە چەورو سوێرەکان.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەرکێکی نوێت پێ دەسپێردرێت و پێویستە بەوردی ئەنجامی بدەیت، هاوسەرەکەت بۆ ماوەیەک لێت زویر دەبێت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بەهۆی کارێکەوە گەشتێک ئەنجام دەدەیت و پلەت بەرز دەبێتەوە، بە پەیوەندی خۆت لەگەڵ خۆشەویستەکەدا بچۆرەوە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بە خێزانەکەت دڵخۆش دەبیت و کەسێکی نوێ دێتە ژیانتانەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت گەشتێک ئەنجام دەدەن.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەلی کارکردنی نوێ دێتە بەردەمت و تێیدا سەرکەوتوو دەبیت، هەموو شتێکت لێ ئاڵۆز دەبێت، بەڵام خۆشەویستەکەت هاوکارت دەبێت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەمڕۆ چەند هەڵەیەک ئەنجامدەدەیت و دەبێت متمانە بەهەموو کەسێک نەکەیت، خۆشەویستەکەت لەهەموو ڕوویەکەوە پشتگیریت دەکات.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ژیانت چەند گۆڕانکارییەکی بەسەردا دێت و کەسێک دێتە نێو خێزانەکەت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت تێک دەچێت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئاگادار بە ئەمڕۆ چەند کێشەیەکت تووش دەبێت، بڕیاری دروست بدە لە ئاست خۆشەویستەکەت، گرنگی بە وەرزش کردن بدە.