ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌كردنی تیكتۆک دوادەخات
07:58 - 20/09/2020
"زەمەن"
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی
ئه‌مریكا رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەکردنی کارکردنی ئه‌پڵیكه‌یشنی تیكتۆك بۆ ماوەی
هەفتەیەک دوادەخات و بڕیاری قەدەغەکردنەکە تاوەکو ٢٧ی ئەم مانگە ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی
ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له سه‌ر راسپارده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا، ویلبه‌ر رۆس، وه‌زیری گه‌نجینه، بڕیاریداوه بڕیاری
كاركردن به قه‌ده‌غه‌كردنی دانانی ئه‌پڵیكه‌یشینی تیكتۆك له ٢٠ی ئه‌یلوله‌وه بۆ
٢٧ی ئه‌یلول دوا بخات.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی
گەنجینەی ئەمریکا لە کاتیکدایە، دوێنێ، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئەمریکا رایگه‌یاند،
واژوو له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ده‌كات كه له‌وانه‌یه به‌شێك له پشكه‌كانی
لقه‌كه‌ی تیكتۆك له ئه‌مریكا لەلایەن کۆمپانیای Oracle-Walmart بكڕدرێته‌وه،
رۆژی ١٨ی ئەم مانگە، وەزارەتى بازرگانيى ئەمريكا
رایگەیاند، لەسەر بنەماى "پاراستنى ئاسايشى نيشتمانیى"، دابەزاندنى ئه‌پڵیكه‌یشنی
تۆڕه كۆمەڵايەتييەكانى تيكتۆك و ويچات كە له‌لایه‌ن كۆمپانيا چینییه‌كانه‌وه
خاوه‌ندارێتیی ده‌كرێن، لە رۆژی ٢٠ى ئەم مانگەوە قەدەغە دەكات.
رۆژی سێی ئابی ئەمساڵ،
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكى ئەمريكا، رايگەياند، ئەگەر لقی ئه‌مریكای تۆڕى كۆمەڵايەتى
تيكتۆكى چينى بە كۆمپانيايەكى ئەمريكى نەفرۆشرێت، ئەوە بەكارهێنانى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه
لە وڵاتەكەی قەدەغە دەكات.