کەلتور

سنەوبەری گڕ!

07:01 - 19/09/2020 93 جار خوێندراوەتەوە

نوسینی: هەڵۆ شێرکۆ بێکەس

لە “پایتەختی ڕۆشنبیرییدا”
هیواكان بوون بە سنەوبەری گڕ و
بەرەو ئاسمانی مەرگ هەڵچوون!
بوون بە پردی ئەو
جەهەنەمانەی شەقامەكانی
مێژوویان لە ئاگری خۆیاندا سووتاند!
بوون بە شەقاوی ڕێگای ئەو مردووانەی
هاواری بێدەنگی شاریان تێدا خنكاند!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement