ئەگەر ئەم نیشانانە لە دەموچاوتدا دەرکەوت، کەمی ڤیتامین B12ت هەیە
10:58 - 19/09/2020
زەمەن-تەندروستی
پسپۆڕانی تەندروستی ئاشكرایدەکەن، ئەگەر هەستت
بە ئازاری ژێر روومەت کرد، ئەوا کەمی ڤیتامین B12 هەیە.
ماڵپەڕی لەها مەگەزین لە زاری پسپۆڕانەوە
بڵاویکردەوە، ئەگەر هەستت بەئازاری ژێر رومەت یاخود سەرەوەی روومەت کرد ئەوا کەمی
ڤیتامین B12ت هەیە، لەکاتێکدا ئەو ئازارە بڵاودەبێتەوە
بۆ لوت و چاوو ئەگەریشی هەیە ماوەیە بخایەنێت.
پسپۆڕان روونیدەکەنەوە، پێویستە لەم حاڵەتەدا
پشکنین بکەیت و دواتر گرنگی بەو خواردنانە بدەیت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B12 وەک، مریشک، هێلکە، ماست، پەنیر، گۆشت و
چەرەسات.