ئه‌مڕۆ له ئه‌مریكا ده‌نگدانی پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت
11:59 - 18/09/2020
"زه‌مه‌ن"
ئەمڕۆ لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا دەنگدانی پێشوەخت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی
ئه‌مریكا بەڕێوەدەچێت، كه لەڕێگەی پۆستە یان سەردانی راستەوخۆ بۆ بنکەکانی دەنگدان، ده‌نگ ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی ئه‌یلول، لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بەکاتی ڤێرجینیا كه
ده‌كاته کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی هه‌رێمی کوردستان، ده‌نگدانی پێشوه‌خت بۆ
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی ڤێرجینیا بەڕێوەدەچێت.
هاوڵاتییانی ئه‌و ویلایه‌ته ده‌توانن له‌رێگه‌ی پۆسته‌ی ئه‌لیكترۆنی یان سه‌ردانی
راسته‌وخۆ بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا، 45 رۆژ پێش دەستپێکردنی
رۆژی دیاریکراوی هەڵبژاردن، نزیکەی 20 ویلایەت رێگەیان پێدراوە دەنگدانی پێشوەخت بەڕێوەببەن.
وا بڕیاره هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له 3ی مانگی تشرینی دووه‌می
داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، كه هه‌ر یه‌ك له جۆ بایدن له دیموكراته‌كان و دۆناڵد تره‌مپ له كۆمارییه‌كان كاندیدن بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ركابه‌ری یه‌كتری ده‌كه‌ن.