490 کوردستان

دانا عەبدولكەریم: لەم كابینەیەدا دووسایدەكانی نێوان پارێزگاكان تەواو دەكەین

10:53 - 17/09/2020

"زەمەن"


وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، "ئەگەر دۆخەكە بەرەو باشی بڕوات ئێمە لەماوەی تەمەنی كابینەكە ڕێگا دووسایدەكانی نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تەواو دەكەین، بۆ هێڵی ئاسنینیش لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هەوڵدەدەین لەگەڵ چەند لایەنێكی دەرەكی كە ئامادەیان دەربڕیووە بۆ ئەوەی كەبەشێوەی وەبەرهێنان كار لەو بوارەدا بكەن.

 
دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لە چاوپێكەوتنێكی دا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا رایگەیاند، "ئومێدەوارین لەساڵی نوێی 2021 بەشێوەیەكی باشتر و ئابوریەكی باشترەوە پێ بنێینە ئەو ساڵەوە و بتوانیین ئەو پرۆژانە جێبەجێ بكەین، بەدڵنیاییەوە ئەگەر دۆخەكە بەرەو باشی بڕوات ئێمە لەماوەی تەمەنی كابینەكە ڕێگا دووسایدەكانی نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تەواو دەكەین."

 

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتیشی، " هەوڵیش دەدەین پرۆژەی هێڵی ئاسنین بكەین بە ئەمری واقیع و لە هەرێمی كوردستاندا جێبەجێی بكەین، لەداهاتوویەكی نزیكدا قۆناغی یەكەمی پرۆژەی هێڵی ئاسنین دەست پێدەكەین ئەویش بریتییە لە ئامادەكردنی "feasibility study "پرۆژەكە، وە لەگەڵ تەواوبوونی دەتوانیین بانگەشەی وەبەرهێنەرانی گەورەی دونیا بكەین بۆئەوەی لەم پرۆژەیەدا بەشداربن ئەوكاتە دەچینە قۆناغی جێبەجێكردنی پرۆژەكەوە، هەروەها بۆ دروستكردنی ڕێگای خێرا "motorway/highway "یان هەر ناوێكی تری لێ بنێین، ئەگەر لە كۆتایی ئەم ساڵیشدا نەبێت، لەسەرەتای ساڵی داهاتوو هەوڵدەدەین لەگەڵ چەند لایەنێكی دەرەكی كە ئامادەیان دەربڕیووە بۆ ئەوەی كەبەشێوەی وەبەرهێنان كار لەو بوارەدا بكەن و لەو بوارەشدا بچینە پێشەوە. "

 

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم پرۆژە گەورانە لەسەر و ملیار و ملیار و نیو دۆلاری تێدەچێت، هەر وەبەرهێنێك بیكات و پارەیەكی وا گەورە بهێنێت لە كوردستاندا پێویستی سەقامگیری سیاسی هەیە، ئەگەر سەقامگیری عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان تێكنەچێت بەدڵنیایەوە ئەم پرۆژەیە سەركەوتوو دەبێت و جێبەجێش دەكرێت".

 

لەسەر دۆخی ئابوری هەرێم رێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەڵێت، "هەموو ئاماژەكان بەرەو ئەوە دەڕۆن كە ئێمە نزیكین لە ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بەجۆرێك لەجۆرەكان جێگیریەكی ئابوری دروست دەكات، وە لەگەڵ هەڵكشانی نرخی نەوتیش لە بازاڕەكانی جیهان بەجۆرێكی ئیجابیە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ئابوری هەرێمی كوردستان، ئەمانە وادەكات بتوانیین بەشێك لەم پرۆژانە جێبەجێ بكەین بەڵام ئومێدەوارین لەساڵی نوێی 2021 بەشێوەیەكی باشتر و ئابوریەكی باشترەوە پێ بنێنە ئەو ساڵەوە و بتوانیین ئەو پرۆژانە جێبەجێ بكەین".

 

سەبارەت بە كشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەت وتی، "هەر بڕیارێك جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بیدات ، ئێمە وەكو وەزیرەكانی بزوتنەوەی گۆڕان پابەند دەبین پێوەی".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن