526 کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی كۆبوونەوە

09:21 - 16/09/2020

"زەمە ن"


سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبونی جێگرانی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دا كۆبویەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پوختەیەكی دەربارەی دوایین بەرەوپێشچوونەكانی گفتوگۆی هەولێر بەغدا پێشكەش كرد و جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بەوەی هەموو ‌ كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكات.

بەپێی راگەیەنراوەكە كە كۆپییەكی بۆ "زەمەن" نێردراوە لە بەشێكی تۆی كۆبونەوەكەدا، دۆخی سیاسی و ئابووری و هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەند تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە تیایدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكوەزیران جەختیان لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی زیاتری نێوان لایە‌نە‌كان و تەبایی بۆ تێپەڕاندنی كێشە و قەیرانەكان كردەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن