ڤیدیۆ.. ماچەکەی ئەساڵە هەوادارانی توڕەکرد
12:20 - 16/09/2020
زەمەن-لایف ستایل
خانمە گۆرانیبێژی سوری ئەساڵە نەسڕی بەهۆی
ئەوەی ماچی کوڕە دیزاینەری جلوبەرگ نیکۆلا جبرانی کرد، هەوادارانی توڕەکرد.لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی خانمە گۆرانیبێژ ئەساڵە نەسڕی بڵاوبوویەوە کە لەنێو
ئۆتۆمبێلێکی تاریکدایە لەگەڵ دیزاینەری جلوبەرگ نیکۆلا جبران و دواتر ماچی دەکات.
هاوکات بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیەی ئەساڵە،
هەوادارانی توڕە دەکات و بەشتێکی نەشیاوی لە قەڵەم دەدەن و لە رێگەی کۆمێنتیشەوە
روونیدەکەنەوە کە کەسایەتی ئەساڵە نەسڕی لەگەڵ ئەو کردەوەیە ناگونجێت.
ئەساڵە نەسری هونەرمەندێکی ناسراری سوریایەو خاوەنی چەندین
ئەلبومەوەو هەوادارێکی زۆری هەیە.