446 جیهان

ترەمپ کاتی ئامادەبوونی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند

11:15 - 16/09/2020

 "زەمەن" 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پێدەچێت تاوەکو مانگێکی دیکە ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەست بێت و بتوانن بەکاری بهێنن.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە میدیاکانی راگەیاند، "بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە کۆتایی نزیکبووەتەوە و زۆر نزیکین لە بەدەستهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا."

ترەمپ روونیشیکردووەتەوە، " لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو، لەوانەیە سێ بۆ چوار هەفتەی دیکە بێت، ڤاکسینی کۆرۆنا بەدەستدەهێنین."

لەلایەکی دیکەوە، دیموکراتەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن، ترەمپ فشاری لەسەر کەرتی تەندروستی ئەمریکا دروستکردووە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین و بەکارهێنانی وەکو کارتی فشار بۆ سەرکەوتن بەسەر جۆبایدنی رکابەریدا.

پێشتر، بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا رایانگەیاند، بەدەستهێنان و دروستیکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵی پێدەچێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن