کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
10:45 - 16/09/2020
"زەمەن"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکان پلهكانی گهرما یەک پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام لە سلێمانی دادەبەزێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 40پلە و نزمترین 24پلە دەبێت، سبەینێ پێنجشەممە، بەرزترین پلە 41و نزمترین پلەش 25دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ لە سلێمانی، بەرزترین پلەی گەرما 38پلە دەبێت و نزمترینیش 24پلە دەبێت، سبەینێ، بەرزترین پلە 37پلە دەبێت و نزمترین پلەش 24دەبێت.
ئەمڕۆ لە دهۆک، بەرزترین پلەی گەرما 38پلە دەبێت و نزمترینیش 22پلە دەبێت، سبەینێ، بەرزترین پلە 39پلە دەبێت و نزمترین پلەش 23دەبێت.
ئەمڕۆ لە کەرکوک، بەرزترین پلەی گەرما 43پلە دەبێت و نزمترینیش 27پلە دەبێت، سبەینێ، بەرزترین پلە 44پلە دەبێت و نزمترین پلەش 28 دەبێت.