بەغدا.. بۆمبێک بە کاروانی دیپلۆماتە بەریتانییەکان تەقییەوە
02:28 - 15/09/2020
"زەمەن"
بۆمبێک بە کاروانی شاندی دیپلۆماتکارە بەریتانییەکان
لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا تەقییەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە
رووداوەکەدا هیچ کەسێک بریندارنەبووە.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، لە تەقینەوەکەدا
هیچ زەرەر و زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە
دەستیپێکردووە.
کردنە ئامانجی کاروانی شاندی دیپلۆماتکارە بەریتانییەکان
لە کاتێکدایە، لە شەوی رابردووەوە ژمارەیەک رووداوی کردنە ئامانج لە ناوچەی سەوزی
بەغدا روویاندا و هیچ زیانێکیان لێ نەکەوتەوە.