ڕێهات
02:12 - 14/09/2020
هەڵۆ شێرکۆ بێکەس
لەم ڕێی هات و نەهاتەدا
هەموو شتەكان دووبارەن،
جگە لە هاواری هەڵوەرینی كلارنێتەكەت و
ڕەنگی بینینی چاوی ئایندەی تۆ بۆ ژیان!
لەم زەمانی وەڕسبوونەدا،
لەم زەمەنە ڕێ ڕێیەدا
هەموو شتەكان گۆڕا
تەنها دڵی شكاوی
دایكت نا!