1338 کوردستان

قایمقامیەتی سلێمانی هۆشیاری دەدات

09:00 - 12/08/2020

"زه‌مه‌ن"

سەبارەت بە ئاوی لەدەبەنراو لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی هۆشیاری بە کارگەکانی ئاو، کۆگاکان، مارکێت و دوکاندارەکان دەدات و سەرۆکی لیژنەکانیش دەڵێت: سەرپێچیکاران روبەروی رێکاری یاسایی دەکەنەوە.


لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەچەند رۆژی رابردودا لیژنەکانی قائیمقامیەت لەرێی راگەیاندنەکان و سەردانی لیژنەکان بۆ کارگەکانی ئاو، کۆگاکان، مارکێت و دوکانەکان ئاگاداری هەمو شوێنەکان کراونەتەوە کە ئاوی لەدەبەنراو لەبەر تیشکی خۆر نەگوازنەوە و لە پلەی گەرمی بەرز عەمباری نەکەن.

وتیشی: بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی پێویستە ئاوی لەدەبەنراو دور لە تیشکی خۆر بگوازرێتەوە و لەشوێنی فێنک کە پلەی گەرمییەکەی لە (25) پلەی سەدی تێپەڕنەکات عەمبار کرێت، تا رێگری لە کارلێکی نێوان ماددە پلاستیکەکە و ئاوی ناو دەفرەکە بکرێت کە بەهۆیەوە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

له‌شكر حه‌مید ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لەکاتی گواستنەی ئاوی لەدەبەنراو لە بەر تیشکی خۆر و عەمبارکردنی لە پلەی گەرمی بەرزدا لیژنە هاوبەشەکان راسپێردراون سەرپێچیکار روبەروی رێکاری یاسایی بکەنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن