حكومه‌تی هه‌رێم بریاردا... سبه‌ینێ ئه‌م توێژه موچه‌ی دوو مانگ به‌یه‌كه‌وه وه‌رده‌گرن
07:54 - 09/08/2020
زه‌مه‌ن
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی پیشاندا به سه‌رفكردنی موچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی ته‌ندروستی و سبه‌ینێ بۆیان خه‌رجده‌كرێت.
د. خاڵس قادر ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی دیوان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن" ی ڕاگەیاند"ماوەی چەند مانگێک بوو كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی هه‌ولێر کە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانن، دروست ببوو، پێش جەژن ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیرا، مووچەی دوو مانگیان بۆ خەرج دەكرێت".
ئاشكراشیكرد "لە فەرمانگەی تەندروستیی هەولێر چەكی دوو مانگی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە كراوە، ئەمڕۆ بردراوە بۆ گەنجینە، بڕیارە سبەی بۆیان خەرج بكرێت".
د. خاڵس قادر دووپاتیشی کردەوە، دوای ئەوەی زانیاریی تەواویان لەبارەی ئەو فەرمانبەرانە داوه‌ته وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی وەزیران، توانراوه كێشەكەیان چارەسەر بكرێت.